2018-06-12
2735 جار خوێندراوەتەوە
+
-
منداڵ بەهۆی زۆر خواردنی شیرینی یان گرنگی نەدان بە تەندروستی ددانیان زیاتر تووشی شکان و کلۆربون و چەند نەخۆشییەکی تری پوک و ددان دەبن، لەسەر دایک و باوک پێویستە ئاگاداری ددانی منداڵەکانیان بن و هانیان بدەن کە گرنگی بە ددانیان بدەن.

ماڵپەڕی "وێب توب" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە چەند ڕێگەیەک دەکات بۆ پاراستنی ددانی منداڵ لە کلۆربون و تێکچوونی ئەوانیش:
- کەمکردنەوەی ڕێژەی خواردنی شیرینی لە لای منداڵ یان فێرکردنی کە دوای هەر شیرینییەک کە دەیخوات ددانی بشوات.
- پەیڕەکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست کە ڕێژەی خواردنە شیرینییەکانی تێدا کەمبێت.
- دایک و باوک هانی منداڵەکانیان بدەن کە میوە و سەوزە بخۆن، بۆ دەستکەوتنی رێژەی ماددەی کانزا و ڤیتامینی پێویست بۆ لەش و ددان و پوکیان.
- فێربکرێن ڕۆژانە بڕێکی باش لە ئاو بخۆنەوە و بڕی خواردنە شیرینییەکان هەموو ڕۆژێک نەبێت و کەمبکرێتەوە و لەبری ئەوە ئاو بخورێتەوە.
- فێربکرێن ڕۆژی دووجار ددانیان بە هەویری ددان و فڵچە بشۆن.
- لەکاتی هەستکردن بە تێکچوونی پوک و ددانی منداڵ پشتگوێ نەخرێت و سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکرێت.

ئ.ل