وێنە.. منداڵێک بەهۆی قوتدانی پیلی کۆنترۆڵەوە گیانیلەدەستدا

2021-06-29

10881 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لەو کاتەی دایک و باوکی ئاگایان لێنەبووە، پیلی کۆنترۆڵی قوتداوە و بەهۆیەوەی دوای چەند کاتژمێرێک لە قوتدانی گیانیلەدەستداوە.

 بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی، ئەو منداڵە بەریتانییە "هاربی لی" تەمەن دوو ساڵ، بەهۆی بێ ئاگایی دایک و باوکی پیلی کۆنترۆڵی قوتداوە، کە بۆرییەکانی هەناسەی و دڵی توشی گرفت کردبوو، دوای هەوڵدانێکی زۆری پزیشکەکان نەیانتوانیوە کاریگەریی ژەهرەکانی پیلەکە لە جەستەیدا کەمبکەنەوە، پاش تێپەڕبوونی چەند کاتژمێر و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

ستایسی نیکلین دایکی منداڵەکە هۆشداریی بە دایکان و باوکان دەدات ئاگاداری منداڵەکانیان بن و بە وریاییەوە ڕەفتاریان لەگەڵدا بکەن، هەروەک ڕایگەیاندووە، نەیزانیوە کچەکەی پیلی قوتداوە تا ئەو کاتەی لە ژووری منداڵەکەی کۆنترۆڵەکەی بینیوە بەڵام پیلی تێدا نەبووە.

ستایسی ئاماژەی بەوەکردووە، لەدەستدانی کچەکەی کارەساتێکی گەورە بووە بۆ خێزانەکەی و پێی وایە ئەوە تەنیا خەوێکەوە و دواتر بە ئاگا دێتەوە، ئەو دایکە بە خەمبارییەوە وتوویەتی "دواین وشەکانی کچەکەم بیرە کە پێی وتووم دایکە، پێویستم پێتە".

طفلة تبتلع بطارية في غياب أهلها لتلاقي حتفها بعد ساعات - منوعات - البيان

طفلة تبتلع بطارية ساعة.. ماذا حدث لها؟ | الكونسلتو

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو