2021-06-23
8310 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دەیڤید رەسلان بە یەکێک لە بەناوبانگترین منداڵەکان لە بەڕیتانیا دادەنرێت بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵکی پێیان وایە بەهۆی ڕەنگی قژییەوە هاوشێوەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ئاشکرایکردووە، پەرستارەکان لە کاتی لەدایکبوونی منداڵەکەدا هەستیان بەوەکردووە لێکچوویەک لە نێوان دەیڤد و سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیادا هەیە، منداڵەکە خاوەنی قژێکی پڕ و زەردە و شێوەی ڕوخساری نزیکە لە بۆریس جۆنسۆنەوە.
تاتیانا دۆرۆنینای تەمەن ٣٥ ساڵ و دایکی منداڵەکە ئاشکرایکردووە، ناتوانێت لەگەڵ منداڵەکەیدا بچێتە دەرەوە، چونکە زۆربەی خەڵکی کە دەیبینن توشی سەرسومان دەبن و وێنەی لەگەڵدا دەگرن، بە هاوشێوەی سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا دایدەنێن.
ئەو دایکە وتوویەتی "دەیڤدی کوڕم درەنگتر لە کاتی خۆی لەدایکبووە، سەبارەت بە رەنگی قژی لە ڕاستیدا باوکی قژی ڕەشی تۆخە، هەربۆیە کاتێک بۆ یەکەمجار قژی منداڵەم بینیوە وتوومە چی؟ چۆن دەبێت قژی ئەوەندە کاڵ بێت؟".




ئ.ل