2021-06-20
46334 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وێنەی منداڵێکی تازە لە دایکبوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گرتووەتەوە، کە تێیدا قژێکی پڕی هەیە، ئەوەش بە حاڵەتێکی دەگمەن دادەنرێت کە لە ٥٠ هەزار منداڵی تازە لەدایکبوو لە جیهاندا یەکێکیان بەو جۆرە لەدایک دەبێت.
لە هەواڵێکی میرەری بەریتانیدا هاتووە، جاکسۆن ئایریس پێش هەشت هەفتە بە قژێکی پڕ و قاوەییەوە لەدایکبووە، کاتێک خێزانەکەی بەو جۆرە بینیویانە توشی سەرسوڕمان بوون، کە چۆن منداڵێکی ساوا ئەو هەموو قژەی هەیە.
بەگوێرەی پزیشکەکانی جاکسۆن بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت کە پێی دەڵێن زۆر دەردانی ئەنسۆلین لە خوێندا، لە هەر ٥٠ هەزار تازە لە دایکبوودا تەنیا یەک منداڵی ساوا توشی دەبێت.
ئەو منداڵە بە بەردەوامی دەرمانی "دیازۆکسید"ی پێدەدرێت، ئەویش بۆ هاوسەنگکردنی ڕێژەی شەکرییەتی لە خوێندا، یەکێک لە لایەن ئەرێنییەکانی نەخۆشییەکەی گەشەکردنی خێرایی قژییەتی.
شانۆن ئایریس دایکی جاکسۆن کە لە باکوری ئێرلەندا دەژی وێنەی منداڵەکەی لە ئینتەرنێت بڵاوکردووەتەوە، وێنەکانی کاردانەوەی زۆری هەبووە و بووەتە جێگەی سەرسامی بینەرەکانی.



ئ.ل