2021-06-19
13406 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شێوازەکانی پەروەردەکردنی منداڵ بەپێی سەردەمەکان دەگۆڕێت، نمونە لە ساڵانی شەستەکاندا بەراورد بە ئێستا پەروەردەکردنی مندال گۆڕاوە بە جۆرێک هەندێک شت لە شەستەکان ڕێگە بە منداڵ دەدرا بیکەن بەڵام لە ئێستادا قەدەغەیە.
گۆڤاری ئیسکایری ئەمریکی ئاماژەی بە ١٠ دیارترین ڕەفتار کردووە کە لە ساڵانی شەستەکاندا بۆ پەروەردەکردنی منداڵ جێبەجێیان دەکرد، بەڵام لە ئێستادا بە ترسناک دادەنرێت و ڕێگریی لێدەکەن، ئەوانیش:
یەکەم: دایکانی دووگیان جگەرەیان دەکێشا، بەبێ ئەوەی گرنگی بە مەترسییەکانی جگەرە بدەن لەسەر تەندروستیی خۆیان کۆرپەکەیان، تەنانەت دوای لەدایکبوونی کۆرپەکەشیان جگەرەیان دەکێشا.
دووەم: یاریکردن لە دەرەوەی ماڵ "لە کۆڵان"، منداڵانی شەستەکان بە درێژایی ڕۆژ لە دەرەوەی ماڵ یارییان دەکرد.
سێیەم: هیچ مەرجێکی سەلامەتی لە پاراستنی منداڵەکان بۆ یارییە جیاوازەکان نەبوو، وەک لێخوڕینی پاسکیل هیچ مەرجێکی سەلامەتی نەبوو.
چوارەم: خواردنی تەندروستی تایبەت بە منداڵ بوونی نەبوو، منداڵانی شەستەکان شیرینی زۆر و چوکلاتەی زۆریان دەخوارد.
پێنجەم: لێدان لە منداڵ کارێکی ئاسایی بوو، بە بەشێک لە پەروەردەی منداڵ دادەنرا.
شەشەم: خواردنی ئاوی شوێنی گشتی و بەلوعە و شوێنی کێڵگە و باخ ئاسایی بوو، لە کاتێکدا ئەم ئاوانە پاک نییە.
حەوتەم: بەرکەوتن بە تیشکی خۆر ئاسایی بوو، منداڵانی شەستەکان بەردەوام خۆریان بەردەکەوت تەنانەت کرێمی دژە خۆریشیان بۆ بەکارنەدەهێنان.
هەشتەم: چوون بۆ قوتابخان بەپێی بوو، ماوەیەکی زۆریان دەبڕی بۆ ئەوەی بگەنە خوێندنگەکەیان.
نۆیەم: یاریکردنی منداڵانی ساوا بە تەنیا کارێکی ئاسایی بوو.
دەیەم: بوونی کورسی تایبەت بە منداڵان لە ئۆتۆمبێلدا لەو سەردەمەدا باو نەبووە، تەنانەت بەبێ بەستنی پشتوێنی سەلامەتی منداڵان لە کورسی پێشەوەدا دادەنران.
ئ.ل