2021-06-02
6626 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەندێكجار دایکان گرنگی بە گریانی منداڵەکەیان نادەن و وازیلێدەهێنن خۆی ئارام ببێتەوە بەبێ ئەوەی ئاگاداربن لەوەی ڕەنگە زیان بە تەندروستی منداڵەکەیان بگەیەنێت.
زۆر گریانی منداڵ کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت و ئەگەری هەیە تووشی هەندێك حاڵەتی جیاوازی بکات.
ماڵپەڕی "سەیدەتی" ئاماژەی بە لایەنە نەرێنییەکانی داوە:
١. زیادبوونی لێدانی دڵی لە ڕاددەی ئاسایی.
٢. هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ لە جەستەی منداڵەکەدا دەردەدرێت کە وادەکات منداڵ هەست بە دڵەڕاوکێ و ترس بکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر بیر و هزری منداڵ دەبێت.
٣. زیادەڕۆیی لە دەردانی هۆرمۆن لە جەستەدا کە وادەکات خانەکانی مێشك تێكبچن.
٤. پلەی گەرمی لەش بەرزدەبێتەوە.
٥. پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە و منداڵ هەست بە تەنگەنەفەسی دەکات.