2021-06-02
5952 جار خوێندراوەتەوە
+
-
منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، نزیکەی کاتژمێرێک مەلەیکردووە، لە پێناو ڕزگارکردنی باوک و خوشکەکەیدا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، چیس بۆست لەگەڵ باوکیدا ستیفن و خوشکەکەی ئابیگیل لە گەشتدا بوون لەسەر دەریای سانت جۆنز، لە پێناو ئەوەی لەو ڕووبارە مەلە بکەن، دوای ئەوەی لەسەر بەلەمەکەیان دابەزیون و دەستیان بە مەلەکردن کردووە، شەپۆلی دەریاکە بردوونی و لە بەلەمەکەیان دوریخستوونەتەوە.
ئەو منداڵە حەوت ساڵە ماوەی کاتژمێرێک مەلەیکردووە تاکو گەیشتووەتە کەنار دەریاکە و داوای هاوکاریی کردووە، بۆ ڕزگارکردنی باوک و خوشکەکەی.
چیس بەهۆی ئەوەی جلی مەلەکردنی لەبەردابووە توانیویەتی خۆی لە شەپۆلەکانی دەریاکە ڕزگار بکات، هاوکاریی باوک و خوشکەکەی بکات و لە نوقمبوون ڕزگاریان بکات.
باوکی منداڵەکە سەبارەت بەو ڕووداوە وتوویەتی "لە کاتی شەپۆلەکاندا نەمتوانیوە کوڕەکەم بگرم هەربۆیە داواملێکردووە بچێت هاوکاریمان بۆ بانگ بکات، بەڵام کچەکەم گرتبوو بۆ ئەوەی لە خۆم جیانەبێتەوە".
ئەو باوکە لە درێژەی قسەکانیدا وتبووی "نەمزانیبوو چیمان بەسەر دێت بە کوڕەکەم وت خۆشمدەوێت".
دوای نیو کاتژمێر باوک و کچەکەی لە شەپۆلەکان رزگاریان بوو بوو، گەڕانەوە بەلەمەکەیان، لەو کاتەشدا کوڕەکەیان گەیشتبووە کەناردەریاکە و هاکاریی بۆ بانگ کردبوون، بەو جۆرە هەرسێکیان لە نوقمبوون ڕزگاریان بوو.

ئ.ل