2021-05-28
35668 جار خوێندراوەتەوە
+
-
منداڵێکی بەریتانی بە گرێیەکەوە لەدایکبووە، کە لە قۆڵیدایە و لە قەبارەی سەری گەورەترە، لە سێیەم هەفتەی لەدایکبوونیدا خراوەتە ژێر چارەسەری کیمیایی.
هایلی و جاری رۆڵف دایک و باوکی منداڵەکە ئاشکرایانکردووە، کاتێک پزیشکەکان پێیان راگەیاندووە کوڕەکەیان کامیرۆن گرێیەک لە قۆڵی چەپیدایە کە قەبارەکەی نۆ سانتیمەتر دەبێت توشی شۆک بوون، بەگوێرەی پزیشکەکانی توشی نەخۆشی ئاوسانی لیمفە گرێکان بووە لە قۆڵیدا.
لەو کاتەی لەدایکبووە دایک و باوکی نەیانتوانیوە بیکەنە باوەشیان، چونکە بە خێرایی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تر، ئێستا تەمەنی سێ هەفتە دەبێت و لەو ماوەیەدا دوو نەشتەرگەریی بۆ قۆڵی کراوە و چارەسەری کیمیایی پێدراوە، لەهەمان کاتدا دەرمانی دژە زیندەگییەکانی لە ڕێگەی تیوبێکەوە پێدەدرێت.
پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە گرێکە شێرپەنجەیی نییە، بەڵام پێویستە منداڵەکە چارەسەر وەربگرێت و بۆ ماوەی شەش بۆ ١٢ مانگ لە نەخۆشخانەدا بمێنێتەوە، هەروەک لە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانیدا هاتووە.

ئ.ل