ئەو خۆراکانە چین کە پێویستە بە منداڵان بدرێن لە وەرزی گەرمادا؟

2021-05-26

3724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە وه‌رزی هاویندا به‌ هۆی به‌رزبوونەوەی پله‌کانی گه‌رماوه‌، منداڵان پێویستیان به‌ خواردنی کۆمه‌ڵێک خۆراک هه‌یه‌ له‌ پێناو ته‌ندروستیه‌کی باشتر  تا دوور بن له‌ وشکبوونه‌وه‌ و تا و بێهیزی و که‌می ڤیتامین و کانزا گرنگه‌کان.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکا بۆ زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکدا لە پێگەی فەرمی خۆی ئاماژەی بە چەند خۆراکێک کردووە کە گرنگن بۆ تەندروستی منداڵان لە وەرزەکانی گەرمادا کە ئەمانەن:

- شوتی

- ماست

- هێلکەی کوڵاو

- گەنمەشامی (بە برژاوی یاخود بە کوڵاوی)

- میوەکانی وەک هەرمێ و قەیسی و کاڵەک و مزرە سێو و هەڵوژە و ترێ و هەنجیر

- ماسی

هەروەها چەند ڕێنماییەکی گرنگی خستۆتەڕوو لە بارەی خۆراکپێدانی منداڵانەوە:

۱. پێدانی سێ ژه‌می سه‌ره‌کی به‌ تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی، کە پێویسته‌ پێش کاتژمێر هه‌شت و سێ چاره‌ک بخورێت.

٢. که‌م کردنه‌وه‌ی ئەو خۆراکانەی زیانبەخشن وه‌ک: سارده‌مه‌نی کە پێویسته‌ هه‌فته‌ی دوو جار زیاتر نه‌درێت به‌ منداڵان و شه‌وان بە هیچ جۆرێک نه‌یخۆن.

۳. خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی‌ ئاو له‌ نێوان ژه‌مه‌کان لەدوای ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ.

٤. ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت میوه‌ی نه‌خوارد پێویستە بۆی بکه‌ی به‌ شه‌ربه‌تی فرێش، هەروەها دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌کان بە هەموو جۆرێک.

٥.  ڕۆژانه‌ نیو کاتژمێر بۆ یه‌ک کاتژمێر بچێته‌ به‌ر هه‌تاو له‌ نێوان کاتژمێر نۆ بۆ ١٠ ی بەیانی.

٦. دوورکەوتنەوە لە مانەوەی تا درەنگ لە شەواندا و درەنگ بە خەبەرهاتن لە بەیانیاندا.

زۆرترین خوێندراو