2021-05-22
8109 جار خوێندراوەتەوە
+
-
منداڵبوون لە ژنێکەوە بۆ ژنێکی دیکە جیاوازە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت خانمان ئەو نیشانانە بناسنەوە کە ئاماژەن بۆئەوەی کاتی منداڵبوونیان نزیکبووەتەوە بۆئەوەی بەزووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بەو نیشانانە کردوە کە دەریدەخەن کاتی منداڵبوون نزیكبووەتەوە، بەم جۆرە:
١. منداڵەکەت دادەبەزێتە خوارەوە.
٢. بەشی خوارەوەی منداڵدانت گەورە دەبێت.
٣. هەست بە ئازار و گرژییەکی زیاتر دەکەیت لە پشتتدا.
٤. هەست بە لاوازی جومگەکانت دەکەیت.
٥. تووشی سکچوون دەبیت.
٦. بڕێك کێش لەدەستدەدەیت.
٧. تووشی کەمخەوی و لاوازی دەبیت.
٨. رەنگی دەردراوەکانت دەگۆڕێن.
٩. هەست بە ئازاری توندتر دەکەیت.