2021-05-18
20945 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دایکێک دوای ئەوەی ڤیدیۆی منداڵەکەی بڵاوکردبوەوە، کە ڕایگەیاندبوو لە کاتی لەدایکبوونیدا کێشی ٥.٥ کیلۆگرام بووە، کە یەکسانە بە تێکڕایی کێشی منداڵێکی سێ مانگ، بینەری ڤیدیۆکەی لە تیک تۆک زیاتر لە شەش ملیۆن بینەری تێپەڕاند.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، دایکی منداڵەکە لە وەڵامی گرتە ڤیدیۆی ژنێکدا کە وتبووی "دەمەوێت گەورەترین منداڵ ببینم، پێم بڵێن گەورەترین کێشی منداڵ لەکاتی لەدایکبووندا چەندە؟"
دایکی منداڵەکە ئیریکا وەڵامی چاڵێنجی ئەو ژنەی تری دابووە و وێنەی کوڕەکەی بڵاوکردبووە کە لەکاتی لەدایکبووندا کێشی چەند بووە، هەروەک وتوویەتی "دەتەوێت گەورەترین منداڵی تازە لەدایکبوو ببینیت، فەرموو سەیری دووەم کوڕم بکە".
ئەو دایکە ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێک سکەکەی لە قۆناغی ٣٧ هەفتەی دوگیانیدا بووە، سەردانی پزیشکی کردووە و پێیان راگەیاندووە کوڕەکەی سکی کێشی ٤.٥ کیلۆگرامە، هەربۆیە کاتی لەدایکبوونیان بە نەشتەرگەریی بۆ دیاریکردبوو.
لەو کاتەی منداڵەکەی بە نەشتەرگەریی دەرهێنابوو کێشی کۆرپەکەی سکی بوو بە ٥.٥ کیلۆگرام.
ئەو ڤیدیۆیەی کە وێنەی منداڵەکەی بڵاوکردبووە لە تیک تۆک بینەرێکی زۆری هەبووە بە جۆرێک زیاترلە شەش ملیۆن کەس سەیریان کردووە، بە دەیان هەزار لایکی بۆ هاتوە و سەدان کەس کۆمێنتیان بۆ نوسیووە.
یەکێک بۆی نوسیووە "لە دڵەوە پیرۆزبایت لێدەکەم، یاریگایەکی تۆپی پێت بووە"، یەکێکی تر نوسیوویەتی "پێویستە منداڵەکەت بەهۆی کێشە زیادەکەیەوە باج بدات".
ئ.ل