2021-05-16
4149 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دوای ئەوەی ئێن ئاڕ تی بەدواداچوونی بۆ حاڵەتێک کرد لە پارێزگای دهۆک، کە منداڵێک لە رەگەزی نێر لە دایکبووە بەبێ ئەوەی ئەندامی نێرینەی هەبێت، لەسەر ئەو حاڵەتەش بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤی لە دهۆک بابەتەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا، ماڵپەڕی دەیڵی مەیڵی بەریتانی لە رێگەی راپۆرتێکی پزیشکیەوە ئاشکرایکرد، ساڵی رابردوو، منداڵێکی کورد لە پارێزگای دهۆک بە سێ ئەندامی نێرینەوە لەدایکبوو و ئەوەش بە یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیە دانرا لە مێژووی تۆمارکراوی مرۆڤایەتیدا.
ئەگەرچی ئەو رووداوە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆکدا روویداوە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی بڵاوینەکردووەتەوە.