2021-05-08
13862 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەواڵی مردنی "نەهلە" کە منداڵێکی سورییە و خەڵکی ئەو وڵاتەی هەژاندووە، ئەویش دوای ئەوەی باوکی بە زنجیر بەستویەتییەوە و خواردن و خۆراکی پێنەداوە لە نەخۆشی و برسێتیدا گیانیلەدەستداوە.
ڕوسیا تودەی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، چیرۆکی ئەو منداڵە سورییە "نەهلە عوسمان" خەڵکی ئیدلیبی هەژاندووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی بەهۆی برسێتی و خنکانەوە گیانیلەدەستداوە.
بەپێی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە نەهلە بەدەست برسێتی و تینوێتییەوە ناڵاندویەتی، باوکی خواردن و خواردنەوەی پێنەداوە و بە هۆی جوڵە زۆرەکانییەوە بە زنجیر بەستویەتییەوە.
بڵاوبوونەوەی وێنەی نەهلە کە دەست و قاچی بە زنجیر بەستراوە لەگەڵ هەواڵی مردنیدا، کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە و بووەتە جێگەی نیگەرانی خەڵکی ئەو ناوچەیە.
لەدوای جیابوونەوەی دایک و باوکی، نەهلە لەگەڵ باوکیدا لە خێمەکانی ناو فەرەج ئەڵادا ژیاوە کە دەکەوێتە باکوری شاری کللی لە ئەیدلیب، لە ناو قەفەسێکی ئاسنیندا بەندکرابوو.

ئ.ل