فیچەرێک لەسەر ئەندازیاری گەڕەکە کۆنەکانی کۆیە دروست دەکرێت

2021-05-29

3753 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند خوێندکارێکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازیی زانکۆی کۆیە سەرقاڵی دروستکردنی فیچەرێکن لەسەر گەڕەکە کۆنەکانی کۆیە.

سەرهەند خالید کە ڕێکخەری کارەکەیە بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دووی ڕاگەیاند:  ئامانج لە کردنی کارێکی لەو شێوەیە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاریی تەلارسازییە و پیشاندانی هەندێک تایبەتمەندی کۆیەیە، کە ھەر کوچە و کۆڵانێکی دەشێت  وەک شوێنەوارێک ببینرێتەوە، زۆر خەمھێنە کە ساڵامە خانووە کۆنەکان دەبینین  وردە وردە بەرەو داڕمان و لەناوچوون دەچن، ھەمیشە لەناوچوونی شووێنە دێرینەکان واتە لەناوچوونی کۆمەڵێک چیرۆکی پڕ ڕاز.

وتیشی: دەشێت بپرسین چ جۆرە باڵەخانەیەک ناسنامەی ئێمە دیاریدەکات؟ تاوەرێکی پێنج ئەستێرەیی یاخود خانویەکی دێرین؟ بە ھۆی ئەوەی کۆیە خاوەنی شوێنەوارێکی زۆرە، بە باشمان زانی لەو باڵەخانانە بکۆڵینەوە کە رۆژانێک مەلای گەورە و دڵدار و حاجی قادری تێدا ژیاوە.

ڕونیشیکردووەتەوە، کارەکەیان بۆ زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی وەردەگێڕدرێت،  هیوادارن بەم کارەیان کەلێنێکی مەعریفی تەلارسازیی و کلتوری بوارەکە پڕبکاتەوە.

سەرهەند ئاماژەی بەوەدا، ئەوان کۆمەڵێک خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی تەلارسازین لە زانکۆی کۆیە، کەناڵیێکی یوتوبی تایبەت بەخۆیان هەیە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی کارەکانیان بەناوی "بیرمەندان"، تەواوی کارەکانیان خۆبەخشییە.
No description available.

No description available.

No description available.

زۆرترین خوێندراو