2021-05-19
4354 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەو کەوانە بەناوبانگەی کە بە "کەوانەکەی داروین" ناوی دەرکردووە، بەهۆی گۆرانکارییەکانی کەش و هەواوە دەڕماوە.
وەزارەتی ژینگەی ئیکوادۆر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایانکردووە، هەروەک دەزانرێت "کەوانەکەی داروین" لە ١٧ی ئایاردا داڕماوە، لە پردێکی سروشتییەوە و بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵکی، بە نزیکەی کیلۆمەترێک دەکەوێت دورگەی داروینەوە.
وەزارەتەکە لە تویتەر ئەوەیان خستووەتە روو، هۆکاری داڕمانی ئەو پردە بەناوبانگە بەهۆی داخورانی سروشتییەوە بووە لە پێکهاتەی بەردەکاندا.
"کەوانەی داروین" بە یەکێک لە ناسەرەوە جیاوازەکانی ئەو دورگەیە هەژمار دەکرێت، باشترین شوێنە بۆ ڕاوکردنی ماسی و قرش و بوونەوەری تری دەریایی.

ئ.ل