2021-05-14
5397 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاهەنگی هاوسەرگیری کاتێک سازدەکرێت، کە کوڕ و کچێک دەیانەوێت ژیانێکی نوێ پێکەوە دەستپێبکەن، تیایدا ئاهەنگێک بەبۆنەی دەستپێکی ژیانی نوێوە ئەنجامدەدەن، بەڵام ئەم ئاهەنگە، لە نێوان وڵات، نەتەوە، کلتورەکاندا جیاوازە و لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت.
چین
ئاهەنگی هاوسەرگیری لە چین، rەنگی سور تەواوی ئاهەنگەکە دادەپۆشێت، هەردوو هاوسەر جلی سور دەپۆشن و چەتری سور هەڵدەدەن وەک ئاماژەیەک بۆ بەخت و خۆشەویستی و سامان.

فلیپین
بەگوێرەی داب و نەریتی هاوسەرگیری لە فلیپین، دوو هاوسەرەکە لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییاندا، دوو کۆتری سپی ئازاد دەکەن وەک هێمایەک بۆ هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو.

ڤەنزوێلا
لە نەریتی هاوسەرگیری لە ڤەنزوێلا، هاوسەران لە ئاهەنگەکە هەڵدێن بەبێ ئەوەی بوەستێنرێن یان دەستبەسەر بکرێن، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەختێکی باش بۆ دوو هاوسەرەکە و هەروەها بۆ ئەو میوانانەی کە لە ئاهەنگەکەدان.

یۆنان
لە چوارچێوەی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە نەریتی یۆناندا، بوکەکە هەڵدەستێک بە تاشینی ڕیشی زاواکە و هەروەها خانەوادە و هاوڕێکانیشی یارمەتی دەدەن لە پۆشینی جلوبەرگەکەیدا.

ئیتاڵیا
لە کلتوی ئیتاڵیادا، ئامادەبووان لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا، هەڵدەستن بە هەڵدانی شیرینین بەسەر بوک و زاوادا، وەک ئاماژەیەک بۆ هیواخواستن بە بەختی باش و تەندروستی باش و بەختەوەری لە ژیانیاندا، ئەم نەریتەیش مێژووەکەی بۆ سەردەمی ڕۆمانییە کۆنەکان دەگەڕێتەوە.

هندستان
لە نەریتی هاسەرگیری هندستاندا، کچەکانی خانەوادەی بوک، هەڵدەستنی بە دزینی پێڵاوەکانی زاوا و شاردنەوەی، پاش ئەوەی زاوا هەوڵی دۆزینەوەی دەدات و دەیدۆزێتەوە، ئەوکاتە لەrێگای گفتوگۆوە پێڵاوەکانی بۆ دەگەڕێدندرێتەوە.

هند و پاکستان
لەنەریتێکی هاوبەشی هاوسەرگیریی هندستان و پاکستاندا، زاواکە سەری دادەپۆشرێت وەک هێمایەک بۆ پاراستنی لە کەسانی حەسود.

نەیجیریا
لە نەریتی هاوسەرگیری نەیجیریادا، میوانەکان پارە و خشڵ دەکەن بە جلوبەرگی دوو هاوسەرەکەوە، پێش ئەوەی بچنە سەر سەکۆی سەماکردن، ئەمەش وەک هێمایەک بۆ ئەوەی کە میوانەکان هیوای ژیانێکی بەختەوەر بۆ دوو هاوسەرەکە دەخوازن.
