کڵێسایەك میوانداری موسوڵمانان دەکات بۆ رۆژووشکاندن و نوێژکردن

2021-05-04

2459 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی ئەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا وایکردووە موسوڵمانان لە بەرشەلۆنە نەتوانن رێوڕەسمەکانی مانگی رەمەزان جێبەجێبکەن لە شوێنە داخراوەکاندا، کڵێسایەکی کاسۆلیکی دەرگاکانی بەڕووی موسوڵماناندا کردوەتەوە تا رۆژوو لەوێ بشکێنن و نوێژەکانیان بکەن.

لە هەموو شەوێكدا نزیکی ٥٠ بۆ ٦٠ کەسی بێلانە دەچنە کڵێسای سانتا ئانا بۆئەوەی لەو خواردنانە بخۆن کە خێرخوازان لەماڵەوە دروستی دەکەن و لە کڵێساکە دایدەنێن.

یەکێك لەو کەسانەی کە دەچێتە کڵێساکە وتوویەتی، "هەموومان یەکین، ئەگەر کاسۆلیکی بیت، یان هەر ئاینێکی دیکەت هەبێت، من موسوڵمانم، ئێمە هەموومان وەك برا واین و یارمەتی یەکتر دەدەین".

هەروەها قەشەی کڵێساکە بەناوی بیۆ سانچێس پێی وایە کە یەکگرتن و هاوژیانی دیانەتە جیاوازەکان ئاماژەیە بۆ پێکەوە ژیانی مەدەنی و رێزگرتن لە یەکتر.

 


زۆرترین خوێندراو