ڤیدیۆ.. سەمای جەنگی سعودییەکان

2021-04-23

2647 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەما زۆرجار بۆ دەربڕینی خۆشییە و هەر نەتەوە و نەژادێک چەند سەمایەکی تایبەت بەخۆیان هەیە کە لە کاتە جیاوازەکاندا ئەنجامی دەدەن، یەکێک لە سەیرترین سەماکان سەمای جەنگی سعودییەکانە کە تەنها بە جارێک تەماشاکردنی سەرنجت بۆلای خۆی رادەکێشێت.

تاشیر سەمایەکی جەنگی نەریتییە کە لەلایەن پیاوان و گەنجانی سعودییەوە ئەنجام دەدرێت کە تێیدا چەند بازدانێکی سەرنجراکێش ئەنجام دەدەن و لەگەڵیدا بە تفەنگێک فیشەکێکی بەتاڵ(تەنها باروتی تێدایە) دەتەقێنن.

ئەم سەمایە لە کۆندا پێش جەنگەکان بۆ هاندانی جەنگاوەران و ترساندنی دوژمنەکان ئەنجام دەدەرا، لەئێستادا زیاتر لە بۆنە و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا وەک "فیستیڤاڵ و ئاهەنگی هاوسەرگیری" ئەنجام دەدرێت، وەک لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"دا باسکراوە.

کوڕان لە تەمنێکی بچوکەوە بە تفەنگی بێ باروت  و بەپێی پەتی و بە جلی کەلتوریەوە لەسەر ئەم جۆرە سەمایە راهێنانیان پێدەکرێت.

سەرەڕای ئەوەی تفەنگەکان فیشەکیان تێدا نیە و تەنها باروت دەتەقێنن، بەڵام کارەکە هەر مەترسیدار دیارە.

زۆرترین خوێندراو