2021-04-20
1756 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بۆ ئەمساڵ ٢٠مین خولی فێستیڤاڵی ئۆنلاینی کوردی لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، کە پلاتفۆرمێکە بۆ نمایش‌کردنی فیلمی کوردی بۆ بینەرانی کور و بیانی لە لەندەن.
له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن كه هاوكاته له‌گه‌ڵ (٢٠)ه‌مین ساڵیادی فێستیڤاڵه‌كه و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی جیاوازتر له ساڵانی پێشوو له فێستیڤاڵه‌كه پێشكه‌شده‌كرێن.
بۆ ئەمساڵ فێستیڤاڵه‌كه له دوو پرۆگرامی جیاواز پێكهاتووە كه به‌شێكیان تایبه‌ته به‌تازه‌ترین فیلمه‌كانی سینه‌مای كوردی و به‌شی دووه‌میشی پێکهاتووە له باشترین فیلمی كوردی به‌شدار له (٢٠) ساڵی رابردووی فێستیڤاڵه‌كه‌دا.
له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا (كورته فیلم، فیلمی دۆكیومێنتاری، فیلمی درێژی ئه‌ندێشه‌یی و فیلمی ئه‌نیمه‌یشن)، فیستیڤاڵی فیلمی کوردی جیهانی لە بەرواری ۱٦ بۆ ۲۷ نیسانی ۲٠۲۱ بەڕێوەدەچێت، زیاد لە (۱٠٠) فیلم بە خۆڕایی پێشکەش دەکرێت کە ٧٥ فیلمی کوردین.
ئاماژەش بەوەکراوە، فێستیڤاڵەکە فیزیکییە و بینەران بانگهێشت دەکرێن و ڕاستەوخۆ بینەری فیلمەکان دەبن و ڕوبەڕوو تێبینی و سەرنجەکانیان ئاڕاستەی دەرهێنەر و ئەکتەرانی فیلمەکان دەکەن، لایەنی باشی فێستیڤاڵی ئۆنلاین ئەوەیە بینەران دەتوانن لە تەواوی جیهانەوە بینەری کارەکانی فێستیڤاڵەکە بن.
ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە لەلایەن گروپێکی خۆبەخشەوە دامەزراوە و ساڵانە چالاکی هەمەجۆری هەیە، ئەمساڵیش ٢٠ـە مینی خولەکەیە.