شارێکی ونبوو دۆزرایەوە

2021-04-10

1449 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شوێنەوارناسان شارێکی دێرینیان لە بیابانی نزیک شاری لوکسەوەری میسر دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زێرینی فیرعەونەکان ٣٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا.

بە پێی هەواڵێکی france24، شوێنەوارناس "دکتۆر زاهی حەواس" ئاماژەی بە دۆزینەوەی "شاری ئاڵتوونیی ونبوو" کردووە لە نزیک شاری لوکسەوەر کە ماڵی ئەفسانەیی پاشاکان بووە، مێژووی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەمینحوتەیبی سێ و لە سەردەمی توتانخامون و ئایی فیرعەونیشدا بەکارهێنراوە.

بە گەورەترین شاری مێژووی میسر دادەندرێت کە دۆزرابێتەوە لە مێژووی وڵاتی میسردا.  

ئیمپڕاتۆڕیەتەکەی ئەمینحوتەیبی سێ لە ڕووباڕی فوڕاتی وڵاتی عێراق و سوریا و بۆ سودان لەژێر فەرمانڕەوایەتیدا بووە، لە دەوروبەری ساڵی ١٣٥٤ی زاینی کۆچی دوایی کردووە، بۆ نزیکەی ٤٠ ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە و بە پێی قسەی مێژوونوسان بە پاشایەکی گوێڕایەڵ دادەنرێت، دوو پەیکەری بەردیی گەورەی لە نزیک لوکسەوەر دروستکردووە وەک نیشانەیەک بۆ خۆیی و ژنەکەی.

 

Image

Image

زۆرترین خوێندراو