وێنە: ئاهەنگی لەدایکبوونێکی جیاواز لە چەمچەماڵ

2021-04-09

3038 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەبەست عەباس گەنجێکی چەمچەماڵیە، لە ڕۆژی لە دایکبوونیدا ٨٠٠٠ هەشت هەزارکتێب بێبەرامبەر دەبەخشێت.

مەبەست بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئامانج لەم پڕۆژەیە زیاتر هۆشیارکردنەوەی خەڵکیە و زیاتر ئاشناکردنیانە بە کتێب و خوێندنەوە و ویستوومە یادی لەدایکبوونێکی جیاوازم هەبێت کە تایبەت بێت بەخۆم و ساڵانە دووبارەی دەکەمەوە.

ڕاشیگەیاند: جگە لەو کتێبانەی بە دیاری دەیدەم بە هاوڵاتیان، کتێبی دیکەشی لێیە بۆ فرۆشتن، کە داهاتەکەی دەدەم بە کتێب و دەیبەمە هۆڵەکانی نەخۆشخانەکان و لادێکان، تا خوێندنەوە بکەم بە کەلتور.

مەبەست عەباس دانیشتووی شاری چەمچەماڵە و خوێندکاری زانکۆیە، سەرقاڵی چالاکی ئەدەبی و ڕۆشنبیریە، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا لەناو بازاڕی شارەکەیدا  ٨٠٠٠ هەشت هەزار کتێبی بەدیاری بەخشی.

No description available.

No description available.

No description available.No description available.

زۆرترین خوێندراو