2021-04-04
5516 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە نێوان چەندین پاشا و کەسایەتی پلە بەرز و دەسەڵاتدار لە نێو مێژوودا دوو شاژنی میسری توانیوویانە هەر یەکەیان بۆشاییەک بۆخۆیان لە پەڕەکانی مێژوودا داگیر بکەن.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، دوو شاژنی میسری هەن کە بە جوانی و لێهاتوییان لە سەردەمی خۆیاندا جیهانیان سەرسامکردوە، ئەوانیش:
۱- هاتشپسۆت: گەورەی گەورەکان و جوانی نێو جوانەکان، ئەو شاژنەی دونیای هەژاند و ڕەشەبای لەگەڵ خۆیهێنا و هەمووان لەبەری دەچەمینەوە، حسێن عبدالبصیر زانای میسریەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبیە" لەبارەی شاژنە هاتشپسۆت وتی " کچی پاشا تاوتمۆسی یەکەمە، یەکێکە لە بەناوبانگترین کەسایەتیەکانی مێژووی میسری کۆن، هاتشپسۆت ماوەیەکی زۆر میراتگری تەختی میسر و فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە بووە، چەند ساڵێک لە جیاتی "تەوتمۆسی سێیەم" کوڕی هاوسەرەکەی حوکمی کردوە، کاتێک ئەو لەسەر حوکم بوو تەوتمۆس منداڵ بوو.
حسێن عبدالبصیر وتیشی: ئەم شاژنە لە سەردەمی خۆیدا ئەو نەریتانەی نەهێشت کە رێگریان دەکرد لەوەی ژنێک ببێتە شاژن، ساڵی ١٩٠٣ لە گۆڕستانی KV 60 تەرمە مۆمیاکراوەکەی دۆزرایەوە.
٢- ئەحمەس نەفرتاری: دەورێکی گەورەی هەبووە لە دەرکردنی "الهكسوس" لە میسر، یەکەم ژن بووە لە مێژوودا کە سەرکردایەتی سوپایەکی تەواوی کردوە و یەکەم ژن بووە کە نازناوی هاوسەری خواوەند ئامونی پێدراوە، لە ساڵی ١٨٨١ تەرمە مۆمیاکراوەکەی لە تابوتێکی داریندا لە خۆرئاوای شاری لوکسەر دۆزرایەوە.