2021-03-20
6459 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەژمارێکی ئیسرائیلی لە تویتەر وێنەی یەکەم مەراسیمی هاوسەرگیری جولەکەی لە دوبەی بڵاوکردەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "ئەل-بەلەد"، بۆ یەکەم جار لە دوای چەندین ساڵ ماراسیمی هاوسەرگیری جولەکە لە ئیمارات بەڕێوەچوو.
هەژمارە ئیسرائیلیەکە لەسەر وێنەکە نووسیویەتی "لە رۆژانی مێژووییدا دەژین – ئەمڕۆ لەلایەن حاخام "ئایلی عبادی"ەوە یەکەم مەراسیمی هاوسەرگیری جولەکە لە دوبەی بەڕێوەچوو."
لە لایەنێکی ترەوە وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای مۆدێرن "سولتان ئەل-جابر" رایگەیاند کە ئیمارات
بە بڕی ١٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئیسرائیلدا دەکات.
هەرچەندە لە رابردوودا پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبیەکان باش نەبووە و بەردەوام ناکۆکیان هەبووە، بەڵام لە ئێستادا تا دێت پەیوەندیەکان بەرەو باش بوون دەڕۆن و لەم دوو ساڵەی پێشودا چەندین لێک نزیک بوونەوەی کەلتوری و بازرگانی و سیاسی لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبیەکاندا روویانداوە.