2021-03-16
4063 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کەمال مەزهەر مێژونوسى دیارى کورد لە تەمەنى ٨٤ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچى دواییکرد.
هەندرێن جەمال سووران خوشکەزای کەمال مەزهەر هەواڵی کۆچی دواییەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت "بە داخێکی زۆر گرانەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە هەواڵی مەرگی پرۆفیسۆری مەزن، (د. کەمال مەزهەر)تان پێ رادەگەیێنین، کە پاش نەخۆشییەکی درێژخایەن ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری (بۆن)ی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا."
کەمال مەزھەر ئەحمەد؛ لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ساڵی ١٩٥٩ لە زانکۆی بەغدا کارناسی بەشی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.
لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەنستیتۆتی رۆژھەڵاتناسی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨١ بووەتە مامۆستای مێژوو.
کەمال مەزھەر ئەحمەد لە زانکۆی بەغدا لە ئینیستیتیوتی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکور، ئینیستیتیوتی باڵای لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەرییە و ئینیستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی عەرەبی وانەی وتووەتەوە.
کەمال مەزھەر ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد و ئینیستیتیوتی کوردیش بوو لە پاریس.