2021-03-01
7241 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەر گەلە و لە کەلتورەکەیدا نەریتێکی تایبەت بە خۆی بۆ کاتی دووگیانی ژنان هەیە، هەندێک تەواو هاوشێوەن و هەندێكیشیان تەواو جیاوازن.
ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا، ئاماژە بە ١٠ کەلتوری جیاوازی گەلان دەدات کە لە نەریتەکانیاندا هەیە و تا ئێستا پەیڕەوی دەکەن، ئەوانیش:
١- فلیپین: خواردنی هێلکەیەکی ساغ پێش لەدایکبوونی منداڵەکە.
٢- مەکسیک: دوور کەوتنەوە لە خواردنی هێلکە لە کاتی دووگیانیدا.
٣- چین: دەستنەخشاندن بەسەر سکدا لە کاتی دووگیانیدا.
٤- هیندستان: لەدەست کردنی دەستبەندی بانگالاس.
٥- تورکیا: نەخواردنی ماسی و ئایسکریم لە کاتی دووگیانیدا.
٦- ژاپۆن: خواردنی ماسی کاڵ وەک بەشێک لە رێجیمێكی تەندروست.
٧- کەلتوری بەشێک لە وڵاتە لاتنیەکان: لەبەرکردنی کانزایەک وەک "دەرزی یەخە" لە کاتی مانگ گیراندا.
٨- بولگاریا: نەخواردنی گۆشتی کەروێشک و ماسی لە کاتی دووگیاندا.
٩- کەلتوری جولەکە: قبوڵ نەکردنی دیاری هەتا کاتی لەدایکبوونی منداڵەکە.
١٠- تایلاند: نەڕۆیشتن بۆ پرسە.