2021-02-26
3438 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خانمە هونەرمەندی میسری "غالا عبد الفتاح" پێشانگایەکی بۆ دیارترین تابلۆ هونەریەکانی لە سەنتەری رۆشنبیری "فولوشین"ی مۆسکۆ کردەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی روسیا تودەی، "غالا عبدولفتاح" هونەرمەندی شێوەکار لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا پێشانگایەک بۆ بەشێک لە دیاترین تابلۆکانی کردەوە.
لە پێشانگاکەدا کە ئیهاب تەڵعەت ناسر باڵیۆزی میسر ئامادەیبوو، لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە هونەرمەندی میسری غالا عەبدولفەتاح نموونەیەکی گەورەی پەیوەندیی نێوان میسر و ڕوسیایە بۆ سەدان ساڵ.
ڤیکتۆر سۆلکین، لێپرسراوی بەشی سەرەکی پێشانگاکە، وتی "بەهرەی غالا لە ڕوسیا هەواداری زۆری هەیە، بەردەوام پێشانگاکانی لە باشترین هۆڵەکانی مۆسکۆدا پێشوازیان لێکراوە."
راوێژکاری باڵیۆزی میسری لە بواری کاروباری رۆشنبیری و هونەری محەمەد ناسر جێبالی، هونەرمەندی ڕوسی ئەلیکساندەر بیڵۆڤ و ئەندامانی ئەکادیمیای هونەری ڕوسیا پیوتر سترۆنسکی و کۆنستانتین پترۆڤ و چەندانی تر ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
تابلۆکانی غالا عەبدولفەتاح تیشکیان دەخستە سەر جوانی شاژنە دێریەنکانی میسر و ژنانی هاوچەرخ، مۆنۆمێنتە مەزنەکانی هونەری میسر، تێمە بێکاتەکانی ژنبوون، هەروەها زۆری سروشت لە روباری نیل، کە زۆرێک لە کارەکانی غالا لە ١٤ وڵاتی ئەوروپی و لە گەورەترین وڵاتانی عەرەبیدا پارێزراون.

