2018-06-12
4537 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گۆران ساڵح، گۆرانیبێژ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لە ژێر ناوی "ئیتر بەسە" لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

تێکست و ئاوازی کلیپی "ئیتر بەسە" خۆی ئامادەیکردووە، دیەم جەلیل کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە، لە ستۆدیۆی تاریق خانەقینی بەرهەمهاتووە.
هەرمان شێرزاد کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە و لە دەرهێنانی جەیمس عەبد ئەلئەحەدە.

گۆران ساڵح لەساڵی ١٩٨٥ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، دەرچووی بەشی دەرهێنانە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، هەر لەوێش مامۆستای بەشی میوزیکە، هاوسەری پەرواز حسێنی گۆرانیبێژە و دوو منداڵیان هەیە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، هەروەها کاری دەرهێنانی بۆ زیاتر لە ٧٠ کلیپی گۆرانی کردووە.
ئ.ل