ڤیدیۆ.. ئەمشەو نوێترین بەرهەمی ئەحمەد خەلیل بڵاودەبێتەوە

2018-06-12

7676 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەحمەد خەلیل، گۆرانیبێژ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ئاشکرای دەکات کە نوێترین کاری هونەری خۆی ڤیدیۆ کلیپێکە لە ژێر ناوی "خیانەت" کە شەوی سێ شەمە لەسەر چوار شەمە بڵاوی دەکاتەوە.

Image may contain: sky, cloud, motorcycle, outdoor and nature

ئەحمەد خەلیل لە گرتە ڤیدیۆکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە کارەکانی ئەم بەرهەمەی تەواو بووە و ئەمشەو کلیپی "خیانەت" بڵاودەکاتەوە کە دەرهێنەری کلیپەکە بڕیار فەتاحە.

Image may contain: one or more people, text and outdoor

ئاشکراشیکرد، جگە لەم بەرهەمە سەرقاڵی چەند کارێکی هونەری ترە، ئەم بەرهەمەشی وەکو جەژنانە پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات.

Image may contain: 1 person, sky and text

ئەحمەد خەڵکی سلێمانییە و چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، چەندین ئاھەنگ و کۆنسێرتیشی لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە، کلیپەکانیشی بینەرێکی زۆریان ھەیە.

 

ئ.ل

 

زۆرترین خوێندراو