خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکی بە کۆپییەک لە پەرتوکەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە بینراوە
2018-12-14
6351 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گۆڤاری ستایل و مۆدێلی ئەمریکی (vogue)، سارا جێسیکا پارکەر خانمە ئەکتەری ئەمریکی بە کۆپییەک لە پەرتوکەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە بینراوە.
پەرتوکەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ سارا پارکەر کتێبێکی زۆر ناوازەیە و بە جوانترین ڕۆمان ناوی بردووە، ئەمەش پەرتوکێکە بە ناوی (dawn) کە بە واتای (بەرەبەیان) دێت و لەلایەن کەسایەتی سیاسی باکوری کوردستان سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە لە زینداندا نوسراوە، تیایدا باس لە دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی خۆی و دەنگی خەڵکی خێر لەخۆنەدیو دەکات، پەرتوکەکەش لە ئەمریکا چاپکراوە، دواتر هەر لە لایەن دەستەی (SPJ Hogarth)ی سارا پارکەرەوە کە ڕێکخراوێکی بڵاوکردنەوەی پەرتوکە بڵاوکراوەتەوە.
ڕێکخراوەکە، پەرتوکەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە "پەرتوکێکی لەبیرنەکراو" و، نوسەرەکەشی بە "کەسایەتییەکی بەهێزی سیاسی و نوسەرێکی دانا" ناوبردووە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش کەسایەتییەکی سیاسییە هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەیە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە "تۆمەتی تیرۆر" دەستبەسەرکرا و تا ئێستاش هەر لە زینداندایە.
%20(1).jpg)
م.ئ