تەها قادر نوێترین کاری لە ڕۆژی لەدایکبوونەکەیدا بڵاودەکاتەوە

تەها قادر نوێترین کاری لە ڕۆژی لەدایکبوونەکەیدا بڵاودەکاتەوە
2018-12-14

23330 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆرانیبێژ تەها قادر سەرقاڵی ئامادەکردنی نوێترین ڤیدیۆ کلیپییەتی، کە دەیەوێت لە ڕۆژی لەدایكبوونەکەیدا بڵاویبکاتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی تەها قادر وتی، "لە ئێستادا چەند گۆرانییەکم ئامادەیە، بەڵام کلیپم بۆ نەکردوون. یەکێك لە گۆرانییەکانم 'جوانی دونیا'یە کە ڕیکۆردم کردووە، هەوڵدەدەم بەمنزیکانە تەواوی بکەم و لە ڕۆژی ٨ی کانوونی دووەم کە ڕۆژی لەدایکبوونمە بڵاویبکەمەوە."

وتیشی، "جوانی دونیا تێکست و ئاوازی هەردی سەلامییە و ئەڕێنجەکەی ئەفشین شوکرییە، کلیپەکەی بەنیازم لە وڵاتی ئێران بیکەم بەڵام هێشتا دەستم پێ نەکردووە."

ئاماژەی بەوەشدا جگە لەو کارە چەندین بەرهەمی دیکەی لەبەردەستایە و کاریان لەسەر دەکات، کە یەکێك لەوانە کارێکی دوێتە لەگەڵ "نامۆ" ئەنجامی دەدات.

ژ.ن

زۆرترین خوێندراو