فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر بە بەشداری ١٨ فلمی نوێ بەڕێوەدەچێت

2018-12-14

1104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر ئەمساڵ بە هەمان شێوەی ساڵانی دیکە لە ١ی شووباتدا دەستپێدەکات و بە بەشداری ١٨ کورتە فلمی نوێ بەڕێوەدەچێت.

 سینەماکار و ڕەخنەگر پشتیوان عەبدوڵا کە سەرۆك و دامەزرێنەری فێستیڤاڵەکەیە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، سەرەڕای قەیرانی دارایی و کەمی بەرھەمی فلم لە بواری کاری سینەمادا لە کوردستان، بە ھەوڵی بەردەوامی ھونەرمەندان و سینەماخوازان جموجۆڵ ھەر بەردەوامە و کار و چالاکییەکان ناوەستێت.

ئەم سینەماکارە وتی: پاش هەوڵ و کۆششی سینەماکاران و دەستەی بەڕێوەبەرانی فێستڤاڵی سینەمایی هەولێر دژ بە تیرۆر، خولی چوارەمی دەستپێدەکات و ئەمساڵ  ١٨ کورتە فلمی تازەی کوردی بەشدارن کە سەرجەمیان یەکەم جارە نمایشدەکرێن.

نمایشکردنی ئەو ژمارە فلمە تازەیە یەکێکە لە تایبەتمەندیی و پێشەنگیەکانی ئەم ڤیستڤاڵە کە ساڵانە لە کات و ساتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و ئەمساڵیش بە هەمان شێوە لە یەکی شووباتدا دەستپێدەکات.

فلمەکان لە هەموو شارەکانی کوردستانەوە نێردراون، خولی ئەمساڵی فیستڤاڵی نێو دەوڵەتی سینەمایی دژ بە تیرۆریش لە ژێر ناونیشانی خولی شەھیدی سەرکردە "شەوکەت شێخ یەزدین" بەڕێوەدەچێت.

ژ.ن

زۆرترین خوێندراو