گۆرانیبێژ زرار
2018-12-14
2093 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گۆرانیبێژ زرار نوێترین ئەلبومی بەناوی "ژیلەمۆ" لە سەرەتای ساڵی نوێدا بڵاودەکاتەوە کە لە شەش تراک پێکهاتووە.
گۆرانیبێژ زرار لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی دەربارەی ئەلبومە نوێکەی وتی "لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩دا نوێترین ئەلبوم بەناوی "ژیلەمۆ" بڵاودەکەمەوە، کە خۆی لە شەش تراک دەبینێتەوە".
لەبارەی ئاواز و هۆنراوەی ئەلبومەکەی ئاشکرایکرد سەرجەمی ئاوازی تراکەکانی هی خۆیەتی و هۆنراوەی پشکۆ یاسینی و ئەمین گەردیلانییە، عەلی عابدی و دڵزار عابدی کاری موزیکیان بۆ ئەلبومەکەی کردووە.
زرار ئاماژەی بە تراکەکانی ئەلبومەکەی کرد کە پێکهاتوون لە "ئاوێنە و ئەوین، لێمگەڕێن، ئۆقرە، ژیلەمۆ، چ دەبوو، چرۆی هەتاو".
زرار لە ساڵی ١٩٧٤ لە سەنگەسەر لەدایکبووە، ماوەی ٢٠ ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، لە ساڵی ١٩٩١ بۆ یەکەمجار دەستی بەکاری هونەری کردووە و لە کاری شانۆیشدا بەشداریکردووە جگەلەوەش لە دوو کورتە فلمدا وەکو ئەکتەر بەشدارە کە یەکێکیان بە زمانی ئینگلیزیییە، یەکەم ئەلبومی "هەناسە" بووە، تا ئێستا چەندین ڤیدیۆکلیپی تۆمارکراوی هەیە، "ژیلەمۆ" دەبێتە دووەم ئەلبومی.
ئ.ل