جەمال محەمەد بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

2021-07-01

769 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ جەمال محەمەد نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "ئێستاش" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

جەمال لە هەژماری ئینستاگرامەکەی پرۆمۆی بەرهەمە نوێێەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کارێکی نوێیەتی و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.

ئەم بەرهەمەی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپە و لەژێر ناوی "ئێستاش" بڵاودەکاتەوە، دەرهێنانی دارۆ ئەحمەدە و لەلایەن گۆران ساڵحی گۆرانیبێژەوە کاری بەرهەمهێنانی بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

جەمال محمەد عەبدول حەکیم لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ئەندازیاری میکانیکی تەواو کردووە،  لەساڵی ٢٠١٨ یەکەم کاری هونەری خۆی بڵاوکردووەتەوە، چەند گۆرانییەکی کازم ساهری وتووەتەوە و هەوادارەکانی بە  کازم ساهری کوردی ناویدەبەن.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو