دەنگێکی دزەپێکراوی خەزوری شیرین عەبدولوەهاب کاردانەوەی لێکەوتەوە

2021-06-30

8406 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەکی دەنگی خەزوری گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب بڵاوکراوەتەوە، کاردانەوەی لێکەوتەوە بە جۆرێک هاوسەری شیرین لەسەرئەو ڤیدیۆ دەنگییە هاتە دەنگ.

لە هەواڵێکی ڕوسیا تودەیدا هاتووە، دەنگێکی دزە پێکراوی حسێن حەبیب خەزوری شیرین عەبدولوەهاب بڵاوکراوەتەوە تێیدا داوا لە کورەکەی دەکات شیرین تەڵاقبدات، چونکە کورەکەی دەبێت منداڵی هەبێت، خۆی و دایکی منداڵیان لێدەوێت و شیرینیان خۆشناوێت.

حسێن حەبیب لەو بارەیەوە وتوویەتی "ئەو دەنگە دەستکاری کراوە و دەنگی ئەو نییە، خەڵکی دەیانەوێت ماڵی تێکبدەن و ژیانی خراپ بکەن"، لە لایەکی ترەوە نیزاڵ ئەحمەدی ڕاگەیەندکاری لوبنانی سەبارەت بە قسەکانی حسێن حەبیب وتوویەتی "باوکی حوسام شیرین ڕەت دەکاتەوە و ئەو دەنگەش دەنگی ڕاستی خۆیەتی، ئەگەر دەشڵێت وانییە، بەڵگە بهێنێت و سکاڵا تۆماربکات، ئەو کاتە لە ڕێگەی بەرنامەی ناسینەوەی دەنگەوە دەردەکەوێت دەنگی خۆیەتی یاخود نا".

بە حسێن حەبیب دەڵێت "ماسکەکەت لاچووە و ئێستا ڕوخساری ڕاستیت دەرکەوتووە، ئەگەر دەنگەکەش ڕەت دەکەیتەوە، دەتوانین بە بەڵگە بیسەلمێنن کە دەنگی ڕاستی خۆیەتی".

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگی خەزوری شیرین و کاردانەوەکانی خەڵکی و نیزاڵ هاوسەری شیرین "حوسام حەبیب" هێنایە دەنگ و ڕایگەیاندووە، ئەوە دەنگی باوکییەتی و ئەو قسانەی بە شیرینی خێزانی وتووە.

حوسام دەڵێت "هاوسەرگیریم لەگەڵ شیرین کردووە، چونکە یەکێکە لە باشترین خانمەکانی دونیای عەرەبی و پێویستی بە هیچ کەس نییە، بۆ هیچ کەسێک نییە دەستوەربداتە نێوان پەیوەندیی من و ژنەکەمەوە، تەنانەت کەسە نزیکەکانیشم ئەو مافەیان نییە".

هاوسەرەکەی شیرین لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "ئەوە دەنگی کەسێکی زۆر نزیکمە واتە (باوکی) یەکەمجاری نییە ئازارم دەدات، بەداخەوە دەڵێم ئەو کەسە زۆر نزیکمە بێدەنگیمان مانای ئەوە نییە لاوازبین، بەڵام ئەگەر ئەم کارە بەردەوامبێت و خەریکی تێکدانی ماڵ و ژیانی خێزانیم بن، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە کەسێکی نزیکیشم بێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەم".

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو