2021-06-30
3199 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیانریست و دەرهێنەر سینا موحەمەد لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ترایلەری یه‌كه‌مین فیلمی درێژی خۆی بڵاوکردەوە.
سینا موحەمەد دەرهێنەری فیلمی (غه‌ریبانه له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم) لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن راگەیاند، فیلمه‌كه چیرۆكی ژن و پیاوێکی بە تەمەن ده‌گێڕێته‌وه كه له گوندێكی سه‌رسه‌وزی دڵڕفێندا ده‌ژین و ڕۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی حه‌وشه‌كه‌یاندا ده‌فڕن.
فیلمی سینه‌مایی (غه‌ریبانه له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم) له ده‌رهێنانی سینا محه‌مه‌د و به‌رهه‌مهێنانی دامه‌زراوه‌ی ڤیمە، ماوەی فیلمەکە ٦٠ خولەکە و لە ناواندنی "پەروین ڕەجەبى و ساڵح بەڕى"یە و لە نوسینی تارا قادر و سینا موحەمەدە.
سینا موحەمەد ئاماژەی بەوەشدا لە داهاتوودا، فیلمەکە لە هەموو شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەر شارێک کە سینەمای هەبێت پەخش دەکرێت و دواتر هەوڵدەدەن فیلمەکە لە وڵاتە ئەوروپیەکانی وەک هۆڵەندا و فەرەنسا نمایش بکرێت و لە فیستیڤاڵە هونەری و سینەماییەکاندا بەشداری پێ بکرێت.
سینا موحەمەد خەڵکی شاری سلێمانیە و لە ساڵی ١٩٨٨ لە سەید سادق لە دایکبووە، ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لە بواری فیلمسازی و نوسین و دەرهێناندا کار دەکات، لە کۆمپانیای هاما وەک یەکەم دەرهێنەری ریکلامی کوردی کاری کردوە و خاوەنی ١٠ کورتە فیلمە، فیلمەکانی خەڵاتی ناوخۆیی و دەرەوەیان وەرگرتووە و فیلمی سینه‌مایی (غه‌ریبانه له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم) دەبێتە یەکەم فیلمی درێژی سینا موحەمەد.