2021-06-30
70935 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد ستار کەریم بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ ٣٠ی حوزەیران ستار کەریمی گۆرانیبێژ دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، ناوبراو ماوەیەک بوو بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە دەیناڵاند.
ستار کەریم لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا چەندین بەرهەمی گۆرانی تۆمارکردووە، جگە لەوەی چەند کتێبێکی هەیە، ماوەیەکی زۆر بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە توانای کارکردنی نەمابوو و دۆزخی تەندروستی بەرەو خراپبوون رۆیشتبوو، دوو کتێبی تری لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە چاپکردندایە.


ئ.ل