2021-06-30
9717 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کچە هونەرمەندی ناوداری عەرەب چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا بە باڵاپۆشی دەرکەوتووە لە دوای ئەوەی لە درامایەکدا بە سەری ڕووتەوە دەرکەوت.
حەلا شیحە کچە هونەرمەندی عەرەب لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەی خۆی چەند وێنەیەکی لەگەڵ موعەز مەسعودی هاوسەری و منداڵەکانیدا بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی: دەمەوێت تا کۆتایی ژیان بە وەفابم لەگەڵ خۆم و بیروباوەڕەکانم و پێشەنگ بم بۆ منداڵەکانم، سوپاس بۆتۆ خوایە کە توانیم هاوسەنگی بپارێزم لە دڵخۆشم لە ژیانمدا و ڕاستگۆ بم لەگەڵ خۆمدا.
حەنان تورک لێدوانی لەسەر وینەکەی داوە و نوسیویەتی: خودای گەورە هەمیشە دڵخۆشت بکات ئازیزم و هەمیشە تەندروستی باشت پێ ببەخشێت.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە بەهۆی بڵاوببوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەخشی دراماکە دوا کەوتووە و زۆرێک لە خەڵکی ویستویانە بزانن کە ئایا حەلا هێشتا باڵاپۆشە یاخود نا.
حەلا شیحە خانمە ئەکتەری ناوداری میسر و جیهانی فیلم و درامای عەرەبییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩ـە و لە شاری قاهیرەی میسر لەدایکبووە، لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ وە سەرقاڵی کاری هونەرییە.

