ترایلەری فیلمی 'بێ نیشتیمان' بڵاوکرایەوە

2021-06-28

2231 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیلمی "بێ نیشتیمان" لە یەکەم رۆژی جەژندا و لە ئیڤێنتێکی تایبەتدا بە میوانداری کەسایەتییە دیارەکان لە سیتی سینەما نمایشدەکرێت.

 فیلمی "بێ نیشتیمان" "شوان عەتوف" ، رۆژی ٢٠ی تەمووزدا کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان یەکەم نمایشی لە سیتی سینەما لە شاری سلێمانی دەکرێت، لە دووەم رۆژی جەژنیشدا لە هەموو سینەماکانی شارە جیاوازەکانی کوردستاندا نمایشدەکرێت.

شوان عەتوف لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند: لەو فیلمە نوێیەدا یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکییەکان کە ڕۆڵی پیاوێکی هەڵبجەیی دەبینێت کە بەدوای کوڕەکەیدا دەگەڕێت.

جێی ئاماژەیە کە پێشتر ڕەز هەڵکەوت پڕۆدیوسەری فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، جگە لە چەندین ئەکتەری سینەمایی بۆ یەکەم جارە خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد "هانی"، لە فیلمێکی سینەماییدا دەردەکەوێت.

ڕەز وتیشی: بێ نیشتیمان سێیەمین بەرهەمی دەر‌هێنەر "توورج ئەسڵانی"یە و ناوەڕۆکی فیلمەکە لەبارەی پەنابەری و کۆچەوەیە، ماوەی فیلمەکە نزیکەی ٩٠ خولەکە و لە هەریەک لە شارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی کاری تۆمارکردنی دیمەنەکانی ئەنجامدراوە و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAAD Movie  ەو هەروەها بەرهەمی هاوبەشی "ڕه‌ز هەڵکەوت ڕەشید" لە هەرێمی کوردستان و سووریا، لە ڕۆژی جەژنی قوربان واته ٢٠ی تەموزی ٢٠٢١ و  ڕۆژانی دوایی له سینەماکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراقدا نمایش دەکرێت.

لە فیلمەکەدا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ "هانی موجتەهیدی" ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهید شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕۆال ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.

 

زۆرترین خوێندراو