2021-06-28
4337 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕووبار ڕه‌شید کاکه‌یی، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "کەرکوک" بە چوار زمان بڵاوکردووەتەوە، کە ئامانج لەم کارەی ئاشتیی و پێكەوە ژیانە.
ڕووبار ڕه‌شید کاکه‌یی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دیجتیاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەم بەرهەمەی به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و تورکمانی لەگەڵ سریانییە، ئاوازی ئه‌حمه‌د هه‌یاسە، پێنج شاعیر به‌شدارییان تێداکردوه که به‌شی کوردی هه‌ریه‌ک له ئارام په‌شێو و سه‌ڵاح میرزا نوسیویانه، به‌شی عه‌ره‌بی حوسام سه‌بعاوی، به‌شی تورکمانی قه‌حتان به‌یاتی و به‌شی سریانی گۆرگیس جۆرج نوسیوویەتی.
سەبارەت بەم کارەی وتی "ویستم ئەم بەرهەمەم جیاواز بێت لەو بەرهەمانەی بۆ كەركوك وتراوە، هەربۆیە بە چوار زمانی چوار نەتەوەی جیاواز ئامادەمان كردووە، كە هەر چواریان لە كەركوكدا دەژین، پەیامەكەشمان ئاشتیی و برایەتیی و پێكەوەژیانە".
وتیشی "من جیاواز لە كەسانی دیكە، هەوڵدەدەم كۆتایی بە ناكۆكی و ڕقی نەتەوەكان بهێنم، دەمەوێت دەست لەناو دەست پێكەوە بژین لە شاری كەركوك".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بیرۆکه‌ی گۆرانییه‌که له‌لایه‌ن هه‌ژار ڕه‌شیدی هاوسه‌ری کراوه و به‌شداری شاعیره‌کانیش هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به دیدی خۆی باسی برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوک بکات له گۆرانیه‌که.
ئەم خانمە هونەرمەندە ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمارکردنی ده‌نگ و دابه‌شکردنی میوزیکی کلیپەکە وه‌حید کرماشانی کردوویه‌تی، له وڵاتی ئێران و ستافێکی میوزیک ژه‌نی ئێرانی و کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کاریان تێداکردووە، ڤیدیۆ کلیپه‌که‌ش له شوێنی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوک و قه‌ڵای که‌رکوک تۆمارکراوه له‌گه‌ڵ له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌کانی شاره‌که، کاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن هونه‌ر دیلۆن بۆ کراوه.
ڕووبار ڕەشید کاکەیی یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە دیارەکانی شاری کەرکوک، بەرهەمەکانی زیاتر نەتەوەین، چەیدن کلیپ و کاری هونەریی هەیە.
ئ.ل