نەڤید زەردی چی بە سەنا بەرزنجی دەڵێت؟

2021-06-28

26855 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای بڵاوبوونەوەی نوێترین بەرهەمی خانمە گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی، نەڤید زەردی بۆ سەنای نوسیووە هەموو سەرکەوتنێک قابیلتە و کەسێکی پێزانیت.

نەڤید زەردی لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سەنا بەرزنجی نوسیووە "یەکەمینی و یەکەمینیش دەمێنیتەوە و قابیلتە هەموو سەرکەوتنێک، تۆ کەسێکی پێزانیت".

لە درێژەی نوسینەکەیدا بۆ سەنا بەرزنجی دەڵێت "لە دروستکردنی هیچ بەرهەمێک بۆ تۆ هەست بە ماندوبوون ناکەم، واهەست دەکەم بۆ خۆمی دەکەم، هەر ئاواز و بەرهەمێک دروستم کردبێت بۆت ڕازیم، وەک کارەکانی خۆم خۆشمدەوێن".

لە کۆتاییدا نوسیوویەتی "شانازیت پێوە دەکەم خوشکی بچووکی خۆم".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سەنا بەرزنجی لەدوای دوو ساڵ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "یەڵدا" لە ساڵیادی لەدایکبوونی نەڤید زەردیدا بڵاوکردەوە، لە ماوەیەکی کەمدا هەزاران بینەری هەبووە.

نەڤید زەردی خەڵکی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە رێگەی گۆرانییەکانییەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، جگە لەوەش چەندین کۆنسێرتی لە شارە جیاوازەکان سازکردووە.

سەنا بەرزنجی خانمە هونەرمەندێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆرەکان دەستی بەگۆرانیوتن کردووە، بەبێ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاوبکاتەوە، بە گیتارێکەوە چەندین گۆرانیی بەناوبانگی کوردی وتوەتەوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکانییەوە ناوبانگی بڵاوبوویەوە و پێشوازییەکی زۆری لێکرا.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو