لە‌رێگە‌ی ماسنجە‌رە‌وە‌ ھە‌ڕە‌شە‌ی كوشتن لە‌كچە‌ ھونە‌رمە‌ندێكی ناسراو دە‌كرێت

2021-06-26

45437 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی میسری یاسمین عەبدولعەزیز لەلایەن هەوادارەکانییەوە هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە کە بە رێگەیەکی خراپتر بکوژرێت لە کوژرانی خانمە هونەرمەندی کۆچکردووی لوبنانی سوزان تەمیم خراپتر بێت.

وائیل عەبدولعەزیز برای ئەو خانمە هونەرمەندە میسرییە لە پۆستێکی فەیسبووکدا داوایکردووە کە لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە بکرێت و ئەو کەسە ئاشکرابکرێت کە نامەی هەڕەشەی بەم جۆرە ناردووە بۆ یاسمین عەبدولعەزیزی خوشکی، جەختی لەوەکردوەتەوە کە هیچ کێشەیەك لە ئێستادا ناگات بەڕاددەی هەڕەشەکردن بە کوشتن.

هەروەها لەو بڵاوکراوەیەدا ناوی ئەو ئەکاونتەی ئاشكراکردوە کە لەڕێگەی مێسنجەرەوە نامەکەی ناردووە، بەشێکی زۆری نامەکەی داپۆشیوە و تەنها ئەو بەشەی بە ئاشكرا هێشتووەتەوە کە باسی کوشتنەکەی تێدا کراوە و هەڕەشەی تێدایە و نوسراوە "یاسمین دەمرێت، مردنێك خراپتر لە مردنی سوزان تەمیم".

تاوەکو ئێستاش هیچ وردەکارییەکی دیکە لەلایەن خێزانی ئەو خانمە هونەرمەندەوە بڵاونەکراوەتەوە و نازانرێت کە ئایا پۆلیس لە بابەتەکە ئاگادارکراوەتەوە یاخود رێکاری پێویست گیراوەتە بەر.

مصر.. جدل واسع بعد تهديد ياسمين عبد العزيز بالقتل على غرار سوزان تميم (صور)  - RT Arabic

مصر.. جدل واسع بعد تهديد ياسمين عبد العزيز بالقتل على غرار سوزان تميم (صور)

ژ.ن

زۆرترین خوێندراو