حەمکۆ لەبارەی کڕینی ڕانج ڕۆڤەرێکی ١٥ دەفتەری روونکردنەوە دەدات

2021-06-26

31978 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی بواری کۆمیدیا حەمکۆ دەربارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کڕینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ڕانج ڕۆڤەر کە وتراوە ١٥ دەفتەر دۆلاری داوە بە ئۆتۆمبێلەکە، روونکردنەوەی دا.

حەمکۆ لە ڤیدیۆیەکی یەک خولەکیدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردۆتەوە رایگەیاند، پەیجێک بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە لەسەر ئەوەی حەمکۆ ڕەنجێکی هەیە نرخەکەی ١٥ دەفتەرە.

لەبارەی نرخی راستەقینەی ئۆتۆمبێلەکەی حەمکۆ وتی "رەینج ڕۆڤەرەکە مۆدێلی ٢٠١٤یە و نزیکی دەفتەرێکی لەسەر قەرزارم، پارێزەرم هەیە و هەموو بەڵگەیەکی یاسایی ئۆتۆمبێلەکەم هەیە، پاشان من هەرچەندێ بدەم بە ئۆتۆمبێل چ پەیوەندی بە تۆوە هەیە، من هونەرمەندم و ٣٠ ساڵە چەندین ناخۆشیم بینیووە، یەک ئۆتۆمبێلم پێ ڕەوا نابینن،

حەمکۆ یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری کۆمیدیا، نزیکەی ٣٠ ساڵە وەکو ئەکتەر دەرکەوتووە و لە چەندین فلم و دراما و بەرنامەى کۆمیدیدا رۆڵى بینیوە.

زۆرترین خوێندراو