ڤیدیۆ.. لە کۆنسێرتەکەی هەولێردا هەوادارێکی چی بەرامبەر ئیلیسا دەکات؟

2021-06-26

134455 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێک لەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە کۆنسێرتەکەی شاری هەولێر، یەکێک لە هەوادارەکانی خەڵاتێک کە وەک ئەوە بێت تابلۆ یان نوسراوێک بێت پێشکەش بە ئیلیسا دەکات.

شەوری ڕابردوو خانمە گۆرانیبێژی لوبنان ئیلیسا کۆنسێرتێکی لە شاری هەولێر ساز کرد، کە تێیدا هەوادارێکی زۆر ئامادەی کۆنسێرتەکە  بوون، لەو نێوەندەدا یەکێک لە هەوادارەکانی دەیەوێت خەڵاتێک ببەخشێت بە گۆرانیبێژەکە، بەڵام ئەو هێزەی چاودێریی کۆنسێرتەکە و ئیلیسا دەکەن ڕێگریی لێدەکەن.

ئیلیسا داوا دەکات ڕێگە بەو کچە هەوادارەی بدەن خەڵاتەکەی پێشکەش بکات، هەروەک لە ڤیدیۆکەدا بە دەنگی بەرز دەڵێت "من پێم وتووە، لێیگەڕێ"، بەو جۆرە خەڵاتەکە لە هەوادارەکەی وەردەگرێت.

جێگەی ئاماژەیە شەوی ڕابردوو ٢٥ی حوزەیران ئیلیسا بە ئامادەبوونی هەوادارێکی زۆری کۆنسێرتێکی لە شاری هەولێر ئەنجام دا، ئەمە لە کاتێکدا نرخی بلیتەکەی لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ دۆلاردا بووە.

ئیلیسا زەکەریا خوریە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە، جگە لەکۆنسێرت و ئاهەنگ چەندین ڤدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو