لەدوای دوو ساڵ.. نوێترین بەرهەمی سەنا بەرزنجی

2021-06-25

18095 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین کاری هونەری خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی (یەڵدا)، یەکەم گۆرانی ئەلبوومە نوێیەکەی دەبێت.

سەنا بەرزنجی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گۆرانییەکە لە تێکستی مازیار فایەقە و ئاوازی هونەرمەند نەڤید زەردییە، کاری بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەی لەلایەن کۆمپانییای NZ production  بۆ ئەنجامدراوە و  وەک هونەرمەند ئاماژەی پێ کردووە ئەمە یەکەم بەرهەمییەتی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و یەکەم گۆرانی ئەلبوومە نوێیەکەیەتی.

سەنا بەرزنجی خانمە هونەرمەندێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆرەکان دەستی بەگۆرانیوتن کردووە، بەبێ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاوبکاتەوە، بە گیتارێکەوە چەندین گۆرانیی بەناوبانگی کوردی وتوەتەوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکانییەوە ناوبانگی بڵاوبویەوە و پێشوازییەکی زۆری لێکرا.

 

زۆرترین خوێندراو