2021-06-25
3806 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گەنجەکان ڕۆژانە نزیکی ٢٠ جار پێدەکەنن لە کاتێکدا منداڵان زیتر لە ٤٠٠ جار پێدەکەنن لە ڕۆژێکدا، پێکەنین چەندین گرنگی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ، جەی وەینستاین فۆتۆگرافەری ئوستورالی لە ساڵی ٢٠١٥ بە دواوە سەرقاڵی پرۆجێکتێکی فۆتۆگرافییە کە داوا لە خەڵک دەکات پێبکەنن لە فۆتۆکانیدا.
هەواڵیکی ماڵپەڕی برایت ساید باس لەوە دەکات کە پێکەنین چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ مرۆڤ کە خۆیان دەبیننەوە لە هەر یەک لە ( دروست کردنی کاریگەرییەکی باش لەسەر دۆخی دەرونی مرۆڤ، ژیانێکی درێژتر و باشتر، پەیوەدنیی پەتەو و بەهێز)، لەم ڕوانگەیەوە فۆتۆگرافەرێکی ئوستورالی کار دەکات لەسەر نیشاندانی جیاوازی ڕوخساری مرۆڤەکان لە فۆتۆکانیدا کاتێک پێدەکەن بەراورد بەو کاتانەی کە پێناکەنن.
خەندە و پیکەنین ئەو زمانەیە کە هەموو مرۆڤێک بە بێ جیاوازی ڕەگەز و ئاین و ئایدۆلۆژیا و تەمەن لێی تێدەگات و بیرکردنەوەی بەرامبەر باشتر دەکات لەلای ئەو کەسەی مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت.







