بە‌ڤیدیۆ .. ساتی گە‌یشتنی ئە‌لیسا بۆ ھە‌ولێر

2021-06-25

50076 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە ئەکتەری گۆرانیبێژی ناوداری عەرەب ئەلیسا بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی هونەری گەیشتە شاری هەولێر.

ئەلیسای گۆرانیبێژ لەدوای ئەوەی رۆژی سێی ئەم مانگە لە بابەتێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە هەولێر دەبێت بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە هەولێر، دوێنێ لە فرۆکەخانەی هەولێر دابەزی، سەرپەرشتیارانی کۆنسێرەتەکە پێشتر باسیان لەوە کردبوو کە نرخی چوونەژورەوە بۆ کۆنسێرتەکە لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ دۆلار دایە، کۆنسێرتەکە ئەمشەو لە هۆڵی گالاکسی لە عەنکاوە بەڕێوە دەچێت.

ئەلیسا زەکەریا خوریە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە، جگە لەکۆنسێرت و ئاهەنگ چەندین ڤدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە.

زۆرترین خوێندراو