2021-06-25
3982 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هونەرمەندی گۆرانیبیژ نەڤید زەردی ئاماژەی بە دیاری رۆژی لەدایکبوونی کردووە کە گۆرانییەکی نوێی سەنا بەرزنجییە.
نەڤید زەردی هونەرمەندی ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونیەتی و بەو بۆنەیەشەوە گۆرانییەکی نوێی سەنا بەرزنجی وەک دیاری پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.
نەڤید ئاماژەی بەوە کردووە کە گۆرانییەکەی خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی ئاوازەکەی لە کاری نەڤید زەردییە و لەلایەن کۆمپانیای NZ production کاری بەرهەمهێنانی کلیپەکەی بۆ ئەنجامدراوە و تێکستی مازیار فایەقە، لە بارەی کاتی بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتژمێر ١٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بڵاویدەکاتەوە.
نەڤید زەردی خەڵکی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە رێگەی گۆرانییەکانییەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، جگە لەوەش چەندین کۆنسێرتی لە شارە جیاوازەکان سازکردووە.