ئەمڕۆ ١٤ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەهەستیدا تێدەپەڕێت

2021-06-25

8717 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ ١٤ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی خانمە هونەرمەندی ناسراوی فارس مەهەستیدا تێدەپەرێت کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧دا کۆچی دوایی کردوە.

مەهەستی لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ لە تاران لەدایكبووە، لە خێزانێکی کرماشانی، خوشکی خانمە هونەرمەند هایدە بووە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکانی ئێران،  هونەرمەندێکی ناسراوی ئێران بووە، لە سەردەمی خێزانی بەهلەویدا بەناوبانگ بووە بەر لەوەی سیستمی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩دا دەست بەسەر وڵاتەکەدا بگرێت.

لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە، بە خانمی ئاوازی گوڵ و دڵەکان ناسراوە، بە شێوازی کلوری ئێرانی دواتر بەشێوازی مۆسیقای پۆپ گۆرانییەکانی وتووە، لەماوەی ژیانیدا نزیکی ٤٠ ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە و چەندین کۆنسێرت و ئاهەنگی ئەنجامداوە.

ماوەیەك بەر لە شۆڕش ئێرانی بەجێهێشتووە، لە سەرەتادا چووە بۆ بەریتانیا دواتر بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان و تا کاتی مردنی لەوێ ماوەتەوە.

چوار ساڵ بەر لە مردنی تووشی نەخۆشی بووە بەڵام نەخۆشییەکەی لە هەوادارەکانی شاردووەتەوە وێڕای ئەوەی لەو ماوەیەدا چارەسەری کیمیایی وەرگرتووە تا لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ژ.ن

ترانه‌شناسی مهستی - ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد

مهستی : اهنگ شاد من از خدام Mahasti - YouTube

زۆرترین خوێندراو