ئەو ڕەنگانەی سوراو سەرنجی پیاوان ڕادەکێشن
2018-12-14
71391 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خانمان بۆ جوان دەرکەوتنی لێویان سورا بەکاردەهێنن، دیارترین رەنگەکانی سوراو کە دەبێتە جێگەی سەرەنجی رەگەزی بەرامبەر بریتییە لە ڕەنگی سوراوی پەمەیی و ڕەنگەکانی تر.
ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لە بابەتێکدا ئاماژە بە دیارترین رەنگەکانی سوراو دەکات لە خانماندا کە سەرەنجی پیاوان ڕادەکێشێت ئەوانیش:
رەنگی قاوەیی شوکولاتەیی

کەسایەتیی ئافرەتەکە بەهێز و گەرم دەردەخات، کە یەکێکیشە لەو ڕەنگانەی بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ سەرەنجی ڕەگەزی بەرامبەر رادەکێشێت، جگەلەوەش لەگەڵ زۆربەی ڕەنگی پێستی جیاواز دەگونجێت.
ڕەنگی جەرگی

قەبارەی لێو گەورەتر دەردەخات کەمێک بە تاریکیدا دەڕوانێت و شێوەیەکی سروشتی بە ڕەنگی روخسار دەبەخشێت، لەچاوی پیاوانەوە ئەو جۆرە ئافرەتانە بەهێز و خۆشەویست دەردەکەون.
پەمەیی

بە رەنگی مێینەیی ناسراوە و ڕەنگی روخسار و لێو ناسک و جوانتر دەردەخات، بەپێی رەنگەکانی ڕوخساریش دەتوانرێت جۆرەکانی رەنگی پەمەیی هەڵبژێردرێت.
ئ.ل