2021-07-01
12049 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پانتۆڵی پان و فش و شارستۆن دیارترین مۆدێلەکانی ئەمساڵە و جیهانی مۆدەی داگیر کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها خانمان ئەو مۆدێلانەیان دەپۆشی، لەمەودوا پیاوانیش دەتوانن ئەو جۆرە پانتۆڵانە لەپێ بکەن ئەگەر ئارەزوویان بۆ ئەو جۆرە مۆدێلانە هەبێت.
چیتر پانتۆڵی فش و شارستۆن بۆ خانمان نییە، پیاوانیش دەتوانن ئەم پانتۆڵانە لەبەربکەن، بۆئەوەی دیمەنێکی سەردەمییانەیان هەبێت.
ئەم جۆرە پانتۆڵانە بەدەر لەوەی سەردەمیانەن، لەگەڵ ئەوەدا یارمەتیدەرن بۆ شاردنەوەی ورگ و بەرزدەرخستنی باڵا، ئەمەش بە مەرجێك کەمەری پانتۆڵەکە بەرز بێت.
لێرەدا جوانترین مۆدێلەکانی پانتۆڵی فش لە ئەمساڵدا بۆ پیاوان دەخەینەڕوو:



